ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێكی كه‌می ره‌شنووسی ده‌ستوور جێگای ناكۆكی و گفتوگۆی لایه‌نه‌كانه ئه‌وانیش په‌یوه‌ندی به ململانێی كۆنی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌پێویستیشی ده‌زانی بڕگه و ماده‌كانی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به سازانی لایه‌نه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه.
خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرسی ده‌ستوور په‌یوه‌ندی به كۆی پڕۆسه‌ی ژیانه‌وه هه‌یه له‌هه‌ر وڵاتێك ئه‌وه‌نده بابه‌تێكی سیاسییه كه‌متر یاساییه، بۆیه گرنگه له حاڵه‌تێكی وه‌ك ئێستای هه‌رێم كه ناكۆكی گه‌وره له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور هه‌یه و به‌شێكی زۆری له‌و ناكۆكیانه‌ش په‌یوه‌ندی به ململانێی كۆنی نێوان لایه‌نه‌سیاسییه‌كانه‌وه هه‌یه، یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بڕگه و ماده‌كانی ره‌شنووسی ده‌ستووری كوردستان به سازانی لایه‌نه‌كان بێت.
وتیشی: "ته‌نیا له 25% ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان جێگای گفوتگۆ و ناكۆكی لایه‌نه‌سیاسییه‌كانه، ئه‌وانی تر خاڵی جێگیرن، به‌ڵام بڕگه و ماده‌كانی ئه‌و 25% ه جه‌وهه‌رین و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز هه‌ڵده‌گرن، كه په‌یوه‌ندی به شێوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و سیسته‌می حكوم له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆیه پێویسته لایه‌نه‌كان سازان له‌سه‌ر ئه‌و بڕگانه بكه‌ن، تا له داهاتووش ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌مواری بكه‌ینه‌وه به‌هه‌مان كردار بتوانین له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و به‌گوێره‌ی پێویستی ئه‌و سه‌رده‌مه گۆڕانكاری تێدا بكه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "له پێناوی هێنانه‌كایه‌ی ئه‌و سازانه‌ی باسی ده‌كه‌ین پێویسته لایه‌نه‌سیاسییه‌كان سازش بۆیه‌كتر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا هه‌رلایه‌نێك بیه‌وێت به‌ربه‌ست دروست بكات ئه‌وا رای گشتی ئاگاداره و خۆی له‌كاروانه‌كه داده‌بڕێت".
جێی ئاماژه‌به لیژنه‌ی ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له 21 ئه‌ندام پێكهاتوون، به‌ڵام تا ئێستا چوار كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه، بڕیاریشه هه‌فتانه دوو كۆبوونه‌وه ئه‌نجامبده‌ن.