له چوارچێوه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی بۆ سێ ساڵ ده‌چێت له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ئیمزاكراوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا، فڕۆكه‌كانی جۆری ئیف 16ی ئه‌مریكی بگه‌نه عیراق.
ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی به‌گری عیراق له‌زاری خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگرییه‌وه بڵاویكرده‌وه: "له‌م هاوینه‌دا عیراق فڕۆكه‌كانی ئێف 16 وه‌رده‌گرێت".
ئه‌و لێدوانه‌ی عوبه‌یدی له میانی سه‌ردانێكیدا بوو بۆ بنكه‌ی به‌له‌دی ئاسمانی له باكووری كه ئاماده‌كاریی بۆ پێشوازیكردن له‌و جۆره فڕۆكه ئاسمانیانه‌ی تێدا ده‌كرێت.
عه‌وبه‌یدی وتیشی: "ئه‌و فڕۆكانه كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان ده‌بێت له شه‌ڕی دژ به تیرۆر و هه‌ناسه‌یه‌ك بۆ هێزیی ئاسمانی عیراقی ده‌گێڕێته‌وه كه پێویستییه‌كی زۆریی به‌و جۆره فڕۆكه پێشكه‌وتوانه هه‌یه".
حكومه‌تی پێشووی عیراق له مانگی ئه‌یلولی 2011دا، ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێكی بۆ كڕینی 36 فڕۆكه‌ی جۆری F-16 له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، راگه‌یاند كه له‌لایه‌ن گروپی جه‌نه‌راڵ داینامیكسی ئه‌مریكاییه‌وه، به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.