هه‌میشه له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و گۆڤاره‌كانی تایبه‌ت به ناوداران، چاودێریی جموجوڵ و چالاكییه‌كانی (مالیا)ی كچی باراك ئۆباما-ی سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات، وادیاره عاشقی بووه و ئه‌گه‌ر پێی رازی بێت، ماره‌ییه‌كی زۆر باشی بۆ ئاماده كردووه.
فیلیكس كیبرۆنۆ، گه‌نجێكی وڵاتی كینیایه و پیشه‌ی پارێزه‌ره، ئه‌م گه‌نجه كه‌وتووه‌ته داوی خۆشه‌ویستیی كچه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو بڕیاریشی داوه داوای بكات و بیكات به هاوسه‌ری خۆی.
كیبرۆنۆ كه گه‌نجێكی سه‌ربه خێڵی كالانجین-ی كینیایه، خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی به نهێنی نه‌هێشتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئه‌م عه‌قشه بووه به بابه‌تی زۆربه‌ی رۆژنامه ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و زۆربه‌یان چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا كردووه، له گفتوگۆیه‌كیشدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی The Nairobian، فیلیكس ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ماده‌م (مالیا) ئه‌و كچه‌یه كه خۆشیده‌وێ و هه‌میشه خه‌ونی پێوه بینیووه، ئه‌وا 150 سه‌ر ئاژه‌ڵ ده‌كات به ماره‌یی بۆی.
ئه‌و پارێزه‌ره عاشقه‌ی كچه‌كه‌ی ئۆباما روونیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و 150 سه‌ر ئاژه‌ڵه له 70 مه‌ڕ و 30 بزن و 50 مانگا پێكهاتووه و ئه‌گه‌ر رازی بێت شووی پێ بكات، هه‌موو ئه‌و ئاژه‌ڵانه ده‌كاته ماره‌یی بۆی.
وه‌ك هه‌واڵه‌كه باسی لێوه‌كردووه، فیلیكس كیبرۆنۆ به‌نیازیشه نامه‌یه‌ك بنووسێ و له‌رێی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له كینیا بیداته ده‌ست باراك ئۆباما، له نامه‌كه‌دا ئه‌و گه‌نجه هه‌وڵ ده‌دات ئۆباما رازی بكات له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا كه به‌نیازه له مانگی ته‌مموز بۆ كینیا ئه‌نجامی بدات، (مالیا)ی كچیشی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
فیلیكس ده‌ڵێت:"خه‌ڵك وا ده‌زانێت من بۆ پاره حه‌زم له كچه‌كه‌ی ئۆبامایه، به‌ڵام به‌دوای پاره‌دا ناڕۆم، (مالیا) خۆشه‌ویستی راسته‌قینه منه و له ساڵی 2008ه‌وه عاشقی بووم و كه‌سی دیكه‌م خۆشنه‌ویستووه، ئه‌گه‌ر هاتوو شووی پێ‌كردم، ئه‌وا زۆر دڵسۆز ده‌بم بۆی "، ده‌شڵێت كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا باس كردووه و ئه‌وانیش به هه‌موو جۆرێك پشتیوانیی لێده‌كه‌ن و له دابینكردنی ئاژه‌ڵه‌كانی ماره‌ییه‌كه‌دا هاوكاریی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، هه‌ر له‌ئێستاوه فیلیكس خۆی بۆ زه‌ماوه‌ند و ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ئاماده ده‌كات و به‌نیازیش نییه به‌شێوه باوه‌كه ئاهه‌نگه‌كه‌ی بكات، وه‌ك خۆی پلانی بۆداناوه، به‌نیازه له‌و ئاهه‌نگه‌دا شیری (مۆرسیك)، كه باشترین جۆری شیری لای خێڵه‌كه‌یه‌تی، پێشكه‌ش به (مالیا) بكات و تاجه گوڵینه‌یه‌كیش له رووه‌كی (سینندیت) كه رووه‌كێكی پیرۆزه لای ئه‌وانه، بكاته سه‌ری.
له‌كۆتاییشدا ئه‌و گه‌نجه پارێزه‌ره ده‌ڵێت: "ژیانمان ساده و ساكار ده‌بێت و وه‌ك هه‌ر كچێكی دیكه‌ی خێڵه‌كه‌م، مالیا فێری مانگا دۆشین ده‌كه‌م و فێریشی ده‌كه‌م چۆن خواردنی (یۆگالی) و (مۆرسیك)ی تایبه‌ت به‌خێڵه‌كه‌ی لێ بنێت."