وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی (سیڤان شێخه) كچه خوێندكارێكی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی دوكان ده‌كات، كه دوێنێ پێنچشه‌ممه، 4ی حوزه‌یرانی 2015، له رووداوێكی دڵته‌زێن و به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبێله‌كه‌یان له‌سه‌ر رێگه‌ی خه‌له‌كان - رانیه له نزیك گوندی شێخ مه‌نسوریان گیانی له‌ده‌ستدا.
عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم به خه‌ندانی راگه‌یاند: "به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان و د. یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوێندكاری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی دوكان (سیڤان شێخه) ده‌كه‌ین، كه دوێنێ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسه‌كه‌یان له‌سه‌ر رێگه‌ی خه‌له‌كان – دوكان گیانی له‌ده‌ستدا".
وتیشی: "هیوادارین ئه‌مه دوا ناخۆشی و كۆستی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێت، هه‌روه‌ك هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ بریندارانی رووداوه‌كه ده‌خوازین و، هیوادارین به‌زوترین كات به ته‌ندروستییه‌كی باش و سه‌لامه‌ته‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ناو خێزانه‌كانیان بۆ به‌رده‌وامیدان به‌پڕۆسه‌ی خوێندن".
جێی ئاماژه‌یه سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و پاسه رۆژانه به‌و پاسه هاتوچۆیان ده‌كرد و خوێندكاری په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان بوون.