بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی داوه بۆ ئازادكردنی دیله‌كانی پێشمه‌رگه لای داعش، به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆ ئازادكردنی پێشمه‌رگه دیله‌كان ده‌یكات ته‌نها جه‌نگی ده‌روونییه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یه له‌هه‌رێم.
به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان، بریارده‌ری لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: "به‌نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه سه‌ردانی مسته‌فا سه‌ید قادر، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌مان كرد و له‌سه‌ر پێشمه‌رگه دیله‌كان و دروستكردنی سێ لیوای پێشمه‌رگه و خۆبه‌خشه‌كان پرسیارمان ئاراسته‌ی وه‌زیر كرد".
راشیگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌دیله‌كان وه‌زیری پێشمه‌رگه پێی وتن حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌دات بۆ ئازادكردنیان، به‌ڵام پێشتریش كه داعش داوای پاره‌ی كردبوو، هه‌رێم ئاماده‌یی هه‌بوو، به‌ڵام داعش ده‌ستاوده‌ستی به‌كاره‌كه كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی داعش هێزێكه هیچ به‌هایه‌كی بۆ مرۆڤ نه‌هێشتوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت داعش دیله‌كانی خۆی دوای ئازادكردنیان ده‌كوژێت به‌پاساوی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن.
وتیشی: "هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه بۆ هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ئازادكردنی ئه‌و پێشمه‌رگانه، به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی داعش بۆ ئازادكردنی پێشمه‌رگه دیله‌كان ده‌یكات ته‌نها جه‌نگی ده‌روونییه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یه له هه‌رێم".
سه‌باره‌ت به‌دروستكردنی سێ لیوای نوێی پێشمه‌رگه، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی پێشمه‌رگه ئاشكرایكرد: له‌ئێستادا كار ده‌كرێت بۆ دروستكردنی دوو لیوا، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی بانگه‌وازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ده‌بێت و دواتریش هه‌ركه‌س ئاره‌زووی بوون به‌پێشمه‌رگه ده‌كات، فۆرم پڕ ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڵێننامه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حزبایه‌تی نه‌كات له‌ده‌وامه‌كه‌یدا، كه‌پێی وابوو ئه‌وه هه‌وڵێكی زۆر باشه بۆ به‌دامه‌زراوه‌یی كردنی پێشمه‌رگه.
سه‌باره‌ت به‌خۆبه‌خشه‌كانیش زیاتر گفتوگۆیان له‌سه‌ر رێكخستنیان كراوه و وه‌زیری پێشمه‌رگه باسی له‌وه كردووه بڕیاره خۆبه‌خشه‌كان به‌پێی میحوه‌ره‌كانی خۆیان رێك‌بخرێن.