دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌رپرسێكی ئه‌منیی میسر مردنی نه‌بیل مه‌غربی راگه‌یاند كه سه‌ركرده‌یه‌كی پێشوی رێكخراوی جیهادی میسری بوو و كۆنترین زیندانی سیاسی بوو له میسردا.
مه‌غریبی نزیكه‌ی 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوو.
مه‌غریبی ته‌مه‌ن 72 ساڵ یه‌كێك بوو له‌سه‌ركرده‌كانی جیهاد له‌ساڵی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو و له‌سه‌ر كه‌یسی تیرۆركردنی ئه‌نوه‌ر سادات سه‌رۆكی تیرۆركراوی میسر له‌ساڵی 1981، سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
تا ساڵی 2011 له‌زینداندا مایه‌وه. له‌و ساڵه‌داو پاش چه‌ند مانگێك له‌و شۆڕشه‌ی رژێمی حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی پێشوی میسری روخاند، به لێبوردنێكی ته‌ندروستی ئازادكرا.
دواتر له‌ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2013 جارێكی تر ده‌ستگیركرایه‌وه‌و له‌گه‌ڵ 67 تۆمه‌تباری تر كه یه‌كێكیان محه‌مه‌د زه‌واهیری برای ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆرستیی قاعیده بوو، به‌تۆمه‌تی دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوێكی تیرۆریستی كه دامه‌زراوه‌كانی وڵات و هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌كاته ئامانج، دادگایی كرانه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه جه‌ختیكرده‌وه كه مه‌غریبی له‌ناو ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی قاهیره كۆچی داویی كردووه كه 10 رۆژ پێشتر به‌هۆی داڕمانی ره‌وشی ته‌ندروستی و توشبونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر، له‌سایه‌ی رێكارێكی ئه‌منیی تونددا، بۆی گوازرایووه‌وه.
سه‌رچاوه: alhayat.com