پاش چه‌ند گفتوگۆیه‌كی باڵا له واشنتۆنی پایته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دوێنێ پێنجشه‌ممه عه‌زیز ئه‌حمه‌د چۆده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان به‌ته‌واوه‌تی ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه ره‌نگه وڵاته‌كه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی به شانشینی عه‌ره‌بیی سعودیه بفرۆشێت.
ئه‌و وه‌زیره پاكستانییه پاش چه‌ند گفتوگۆیه‌ك كه له كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و به‌رگری له واشنتنۆن ئه‌نجامیدا، ئه‌گه‌ری فرۆشتنی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه به سعودیه، به ناڕاست وه‌سفكردو جه‌ختیكرده‌وه كه هیچ بنچینه‌یه‌كی راستی نیه.
چۆده‌ری له‌پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكاوه به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی پاكستان په‌یوه‌ندی به هیچ وڵاتێكه‌وه نیه، به‌ڵكو ته‌نها هۆكارێكه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی "له‌خۆرهه‌ڵات (هندستان)ه‌وه هه‌ستی پێده‌كه‌ین".
راشیگه‌یاند، پاكستان سه‌باره‌ت به پرسه ئه‌تۆمییه‌كان، دیالۆگ له‌گه‌ڵ سعودیه ناكات.
پێشتر چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك وا بڵاوبونه‌وه كه ره‌نگه سعودیه‌و ئیمارات بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی
ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و جۆره چه‌كه بده‌ن له‌پاكستانه‌وه.
له‌ساڵی 1998و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌وه‌ی كه هندستان یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجامدا، پاكستانیش یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه: washingtontimes.com