نووسینگه‌ی ئیداره‌ی تایبه‌تی سه‌ربه حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، داتای نزیكه‌ی چوار ملیۆن كارمه‌ندی فیدراڵی ئێستا‌و پێشوو هاككراون و داواشی له‌سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی دامه‌زراوه حكومییه‌كان كرد چاودێری داتا داراییه‌كانیان بكه‌ن و كارت و راپۆرتی بانكیی نوێ ده‌ربكه‌ن.
به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا پێیان وایه ئه‌و هاككردنه گه‌ورترین كاری له‌و شێوه‌یه‌یه له‌مێژوی وڵات‌دا.
به بۆچونی ئه‌وان ره‌نگه سه‌رچاوه‌كه‌شی حكومه‌تی چین بێت كه كۆمه‌ڵێك هاككه‌ری ئه‌لیكترۆنی له‌به‌رژه‌وه‌ندی سوپای ئه‌و وڵاته زانیاری و داتا سه‌باره‌ت به كارمه‌ندانی ئه‌مه‌ریكی كۆده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام واشنتۆن نازانێت ئامانجی ئه‌و كاره چیه.
به‌رپرسان ده‌ڵێن: "له‌هه‌ڵسانگاندنی ره‌وشه‌كه به‌رده‌وام ده‌بین، پێمان وایه ملیۆنه‌ها كارمه‌ندی ئه‌مه‌ریكیمان به‌ر ئه‌م پرۆسه‌ی هاككردنه كه‌وتون".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزخانه‌ی چین له واشنتن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانانه‌دا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، یاساكانی وڵاته‌كه‌ی تاوانی ئه‌لكیترۆنی به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه قه‌ده‌غه‌كردووه‌و چین هه‌وڵی فراوان ده‌دات بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م جۆره تاوانانه.
هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا باڵیۆزخانه‌ی گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهان له‌ڕوی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، ئه‌و كاره‌ی نابه‌رپرسانه وه‌سفكرد.
سه‌رچاوه: foxnews.com