ژماره‌یه‌ك شایه‌تحاڵ له شاری موسڵ رایانگه‌یاند، دادگای شه‌رعی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، رێنمایی نوێی به‌سه‌ر دانیشتوانی پارێزگای نه‌ینه‌وادا سه‌پاندووه و مۆڵه‌تی سێ مانگیشی بۆ دیاریكری كردوون تا به‌یعه‌تی ره‌ها بده‌نه ئه‌بو به‌كر به‌غدادی.
شایه‌تحاڵه‌كان به ماڵپه‌ڕی (الیوم الثامن)یان راگه‌یاند: "چه‌كدارانی داعش پێداگری له‌سه‌ر كه‌سێتییه ده‌ستڕۆیشتووه‌كان و سه‌رۆك هۆزه‌كان و پیاوانی ئاینی و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌نه‌وه، تا به‌یعه‌ت بۆ رێكخراوه‌كه نوێبكه‌نه‌وه".
به وته‌ی ئه‌و شایه‌تحاڵانه، داعش شوێنی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی به‌یعه‌ت دیاریی كردووه كه زۆربه‌یان له مزگه‌وت و لقه‌كانی دادگای شه‌رعین، ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی رێنماییه‌كانیش بكات، چاره‌نوسی سه‌ربڕین ده‌بێت.