نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای كرد، 500 ملیۆن دۆلار وه‌ك یارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نگژه مرۆییه كۆبكرێته‌وه كه به‌هۆی شه‌ڕی دژ به رێكخراوی تیرۆریستی داعش، له عیراقدا، دروستبووه.
لیز گراند رێكخه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباریی مرۆیی له عیراق، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كۆمه‌كه داراییه‌كانیان پێنه‌گات، ناچار ده‌بن زۆربه‌ی پرۆسه مرۆییه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان له عیراقدا رابگرن".
رێكخه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباریی مرۆیی له عیراق، وتیشی: "بۆ دابینكردنی جێ داڵده و خۆراك و ئاو بۆ شه‌ش مانگی داهاتوو بۆ چه‌ندان ملیۆن ئاواره‌ی عیراقی، پێویستمان به 497 ملیۆن دۆلار ده‌بێت".
گراند له‌كاتی پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه‌دا له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا وتی: " ره‌وشی مرۆیی له شه‌ش مانگی داهاتوودا روو له خراپبوون ده‌كات و پێده‌چێت ده ملیۆن عیراقی پێویستیان به جۆرێك له یارمه‌تی ببێت بۆ رزگاركردنی ژیانیان".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت، به‌هۆی توندوتیژی و هێرش و په‌لاماره‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، نزیكه‌ی سێ ملیۆن عیراقی، شوێنی نیشته‌جێبونی خۆیان جێهێشتووه و ئاواره بوون.