ئه‌م هه‌فته‌یه كه‌سایه‌تییه‌كی تری جیهانی په‌یوه‌ندی به ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرامه‌وه كرد كه ئه‌ویش ئه‌نجێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیایه.
مێركڵ به یوزه‌رنه‌یمی bundeskanzlerin چووه ناو ئینستاگرام و تائێستا نزیكه‌ی 45 وێنه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
زۆربه‌ی وێنه‌كان هی كاتی ئه‌و كۆبونه‌وه‌و چالاكییه ره‌سمییانه‌ن كه مێركڵ ئه‌نجامیداون و له‌یه‌كێك وێنه‌كاندا فرانسوا هۆڵاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نساو ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكی روسیای له‌گه‌ڵدایه.
هه‌ر له ئینستاگرام مێركڵ چه‌ند وێنه‌یه‌كی تری بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌موویان گشتین و تائێستا هیچ وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه چونكه راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌وه ناسراوه كه ژیانی تایبه‌تی بۆ میدیاكان ناخاته‌ڕوو.
مێركڵ له‌سه‌ر ئینستاگرام تائێستا زیاتر له 35 هه‌زار فۆڵه‌وه‌ری هه‌یه‌و به‌وه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ژماره‌ی فۆڵه‌وه‌ره‌كانی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ژماره‌ی فۆڵه‌وه‌ره‌كانی كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كانی تری وه‌ك جۆن مه‌كین و كریس كریستی تێپه‌ڕاندووه.
سه‌رباری ئینستاگرام، مێركڵ په‌یجی خۆی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك هه‌یه كه مانگی دوو جار ئه‌پده‌یتی ده‌كات به‌ڵام تائێستا خۆی له‌ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر به‌دور گرتووه.
مێركڵ باشتر بناسه
ژنه سیاسه‌ته‌مه‌دارێكی ئه‌ڵمانییه‌و سه‌ركرده‌ی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی ئه‌ڵمانییه كه یه‌كێكه له‌دیارترین پارته سیاسییه‌كانی ئه‌ڵمانیاو یه‌كه‌م راوێژكاری ژنه له‌مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا.
مێركڵ له 17/7/1954 له‌شاری هامبۆرگ له‌باكوری وڵات له‌دایكبووه، له‌ساڵی 1954 خانه‌واده‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی كاركردن رویانكردووه‌ته شاری تمبلین له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیاو ئه‌نجێڵا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا تا روخانی شورای به‌رلین و یه‌كگرتنی هه‌ردوو ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، له‌و شاره مایه‌وه.
له‌نێوان ساڵه‌كانی 1973 تا 1978 مێركڵ له‌زانكۆی لایبزغ وانه‌ی فیزیای خوێندووه، دواتر له‌سه‌نته‌ری سه‌ره‌كی بۆ كیمیای فیزیایی له‌ئه‌كادیمیای زانست له‌به‌رلین تاساڵی 1990 كاریكردووه. له‌قۆناغه‌كانی خوێندندا زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه‌و بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێناوه.
پێش ئه‌وه‌ی كۆماری ئه‌ڵمانیای دیموكراتی هه‌ره‌س بهێنێت له‌كۆتایی هه‌شتاكاندا، هه‌ستی سیاسی له‌م خانمه‌دا گه‌شه‌یكردووه‌و چالاكییه‌كانی ده‌ركه‌وتووه‌و ده‌ستیكردووه به‌بانگه‌شه‌كردن بۆ ئازادیی سیاسیی زیاتر بۆ هاوڵاتیانی ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات.
له‌ساڵی 1989 مێركڵ بووه ئه‌ندامی پارتی راپه‌ڕینی دیموكراسی و له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته‌دا به‌شداری له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌دا كرد له‌وڵاته‌كه‌دا، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش مێركڵ بوو به وته‌بێژ به‌ناوی حكومه‌ته‌كه‌ی راوێژكار لۆسار دی مایزیێر.
له‌حكومه‌ته‌كه‌ی هێڵمه‌ت كۆڵیشدا له‌ساڵی 1990 تا 1994 ئه‌م خانمه پۆستی وه‌زاره‌تی كاروباری ژنان و لاوانی گرتۆته ده‌ست.
له‌ساڵی 1998 پاش ئه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی هێڵمه‌ت كۆڵ له‌به‌رده‌م پارته ركه‌به‌ره‌كه‌ی كه پارتی دیموكراتی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو به‌سه‌رۆكایه‌تی گێرهارد شرۆیده‌ر شكستیهێنا، كۆڵ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌و مێركڵ بووه ئه‌مینداری گشتی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی مه‌سیحی.
دواتر‌و پاش ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك گه‌نده‌ڵی دارایی پارتی یه‌كێتی هه‌ژاند، رێگه خۆش‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی مێركڵ ده‌سه‌ڵاتی پارتی یه‌كێتی بگرێته‌ده‌ست، ئه‌وه بوو له‌هه‌نگاوێكی مێژوویی ئه‌و پارته‌داو له 10/4/2000 مێركڵ وه‌ك یه‌كه‌م ژن له‌مێژووداو وه‌ك یه‌كه‌م هاوڵاتیی مه‌سیحیی پرۆستانتی به‌سه‌رۆكی پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا.
له‌هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی ساڵی 2002، ئیمدمۆند شتایبه‌ر حاكمی ویڵایه‌تی باڤاریا وه‌ك كاندیدی پارتی یه‌كێتی ركه‌به‌ری گێرهارد شرۆیده‌ری كرد به‌ڵام شتایبه‌ر به‌جیاوازییه‌كی كه‌م شكستیهێنا، به‌مه‌ش رێگه به‌ته‌واوی بۆ مێركڵ خۆش‌بوو كه ببێته كه‌سی یه‌كه‌م له‌پارتی یه‌كێتیدا.
له‌هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی ساڵی 2005دا پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی مه‌سیحیی به‌سه‌رۆكایه‌تی مێركڵ به جیاوزاییه‌كی كه‌م شكستی به‌پارتی دیموكراتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌رۆكایه‌تی گێرهارد شرۆیده‌ر هێنا، به‌ڵام هاوكات هیچ یه‌كێك له‌و دوو پارته سه‌ره‌كییه‌ی وڵات نه‌یانتوانی به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنن هه‌ر بۆیه پاش دانوستانێكی زۆر هه‌ردوو پارتی ناوبراو له 10/10/2005 له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئیئتیلافی پێكهاتن كه مێركڵ سه‌رۆكایه‌تی بكات و دواتر له 22/11/2005 ئه‌م خانمه بووه یه‌كه‌م راوێژكاری ژن له‌مێژووی ئه‌ڵمانیادا.
سیاسه‌تی حكومه‌تی ئه‌م خانمه داوای چاككردنی په‌یوه‌نییه‌كان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و پشتگیری سیاسیه‌ته‌كانی ده‌كات سه‌باره‌ت به عیراق و ئه‌فغانستان، پارته‌كه‌شی دژایه‌تی به‌ئه‌ندامبوونی توركیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات.
له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ناوبراو دوو جار شویكردووه‌و وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت له‌وه په‌شیمان نیه به‌ڵام زۆر به‌كه‌می باسی ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌كات.
له‌ساڵی 1977 ئه‌نجێڵا كاسنه‌ر شوی به خوێندكارێكی فیزیا كردووه به‌ناوی ئوڵڕیخ مێركڵ و نازناوه‌كه‌ی له‌وه‌وه وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌ساڵی 1982 هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان به جیابونه‌وه كۆتایی هاتووه.
هاوسه‌ری دووه‌م و ئێستای، پرۆفیسۆرێكی بواری كیمیایه به‌ناوی یواخیم زاوه‌ر. ئه‌م دوانه بۆ یه‌كه‌مین جا له‌ساڵی 1981 یه‌كتریان بینیوه، دواتر بونه‌ته هاوژینی یه‌كترو پاشانیش له 30-12-1998 به‌نهێنی چونه‌ته ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه. زاوه‌ر له‌هاوسه‌رگیرییوكی پێشوو دوو كوڕی گه‌وره‌ی هه‌یه.
مێركڵ زۆر ئاریشت به‌كار ناهێنێت به‌ڵام جارجاره لێوه‌كانی سور ده‌كات و پێڵاوی پاژنه به‌رزیش له‌پێ ناكات چونكه به‌وته‌ی خۆی كاتێك هه‌ست به‌ئارامی ده‌كات كه زه‌وی به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر پێكانیدا بێت.
ئه‌م ژنه به‌درێژایی ژیانی ده‌یان خه‌ڵاتی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیی فه‌خری و نافه‌خری وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه:
cnn.com
wikipedia. org