تابێت هەواڵەکان گەرموگوڕتردەبن دوای ئەو رووداوانەی لەماوەی چەند رۆژی رابردوو رووياندا سەبارەت بە بلاتەر و ماوەی ئەو چەند ساڵەی سەرۆکايەتی يەکێتی تۆپی پێی جيهانی کردووە.
دوای هەڵبژاردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆکايەتی فيفا و تێپەڕبوونی چەند رۆژێکی کەم، بلاتەر دەستبەرداربوونی خۆی لە پۆستەکەی راگەياند و هەرايەکی زۆری بەدوای خۆيدا هێنا.
لەدوای رووداوەش چەندين کەس هاتنە قسەو گەندەڵی بلاتەر و فيفايان ئاشکراکرد و بە بەڵگەوە پەنجەی تۆمەتيان بۆ بلاتەر و رێکخراوەکەی راکێشا.
لە يەکێک لەو گەندەڵييانەی فيفا و بلاتەر تێوەگلاون، يەکێتی تۆپی پێی ئەفريکا بڕی ١٠ مليۆن دۆلاری وەک بەرتيل داوەتە فيفا بۆ ئەوەی جامی جيهانیی ٢٠١٠ لە وڵاتەکەی بەڕێوەبچێت بەڵام جيرۆم فاڵکاوی سکرتێری گشتی فيفا بێ ئاگایی خۆی لەو هەواڵە دەربڕی.
لە گەندەڵييەکی ديکەدا سەرۆکی يەکێتی تۆپی پێی ئێرلاندا ئاشکرايکرد کاتێک هەڵبژاردەکەيان لە قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنەکان رووبەڕووی فەڕەنسا بوو بوويەوە و لەو يارييەدا تێری هێنری بەدەست گۆڵی تۆمار کرد و فەڕەنسا سەرکەوت بۆ جامی جيهانیی ٢٠١٠ لەلايەن فيفا بڕی پێنج مليۆن دراوە بۆ ئەوەی ئێرلاندييەکان بێدەنگ بن لەوکارەو کاریگەری خراپ دروست نەبێت بۆ پاڵەوانێتييەکە، بەڵام هەتا ئێستا هيچ لايەنێکی پەيوەنديدار بۆ ئەو گەندەڵييە نەهاتۆتە سەرهێڵ.
لە ئێستادا دادگایی کردنی چەند بەرپرسێکی باڵای فيفا بەردەوامە و پێدەچێت لە ئايندەيەکی نزيک ـدا چەندين رووداوی سەير و گەندەڵی ديکە ئاشکرابکرێن چونکە ماوەی ١٧ ساڵ بوو بلاتەر سەرۆکی فيفا بوو.