سه ردێڕ

10/recent

تابعونا

زۆرترین بینراو

نه خشه ی ماڵپه ڕ

كـيــف ؟

هه واڵ

هه مه ڕه نگ

ئابڕوی ڕۆناڵدۆی برد

چە نمایشکارێکی وڵاتی چیللی کە لەگەڵ کۆمپانیای 'پلەیبۆی' کار دەکات وتەکانی ئیرینا شایکی ڕوسی پشت ڕاست کردەوەو ڕایگەیاند کە لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پەیوەندی سۆزداری هەبووە.

لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤارێکی مەکسیکی، دانێلا چاڤێز لەسەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ-دا وتی :"بۆ یەکەم جار لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٤ لە ئەمریکا چاوم بە ڕۆناڵدۆ کەوت، ئێمە پێشتر بە ئیمایل و سکایپ قسەمان کردبوو، بەڵام ئەو کاتە داوای لێکرد چەند ڕۆژێک پشوو وەربگرم بۆ ئەوەی یەکتر ببینین".

وتیشی :"ڕۆناڵدۆ لە سەرەتاوە زۆر شەرمی دەکرد، لەگەڵ کاتدا لەگەڵمدا گونجاو و پێی وتم کە خۆشی دەوێم بەڵام لەگەڵ ئەو بیرۆکەیەدا نەبوو کە ئاشکرا بکرێت، منیش ڕازی بووم چونکە تەنها دەمویست پەیوەندییەکە سۆزداری بێت و لەشی ئەوم زۆر بەجوان دەزانی و ئەویش دەموچاو و سنگی منی بەدڵ بوو".

ئەم وتانەی دانێلاش دوای ئەوە دێت کە پێشتر ئیرینا شایک لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی 'The Sun'ی بەریتانی ئاشکرایکردبوو کە ئەو چەندین جار نامە و وێنەی کچی تری لە مۆبایلەکەی ڕۆناڵدۆدا بینیوەو بە پیاوێکی خیانەت کار وەسفی کردبوو.

گه له ری

عن صاحب القالب

زۆرترین بینراو

اعلان مطور

ئێمه له تۆڕه كۆمه ڵایه تییه كان

عداد المتابعين

هه مومافێكی پارێزراوه بۆkurdpress
دیزاینه ر مكتبة المدون