شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، كاروانێكی ئۆتۆمبێلی تیرۆرستانی داعشیان كرده ئامانج و ته‌واوی چه‌كداره‌كان كوژران.
دڵشاد مه‌ولود، به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌مانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به خه‌ندانی راگه‌یاند: "دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو به پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، كاروانێكی ئۆتۆمبیلی تیرۆرستانی داعشیان له گوندی (محه‌له‌بیه) دووجار بۆردومان كرد‌و ته‌واوی تیروریستانی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كه كوژراون".
وتیشی: "گوندی (محه‌له‌بیه) ده‌كه‌وێته میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله‌و رۆژهه‌ڵاتی دووریانی ئاسكی موسڵ ــ كه‌سكێ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "له میحوه‌ری ناوه‌رانیش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆستانی داعشیان بۆردوومانكرد و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژران".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌مانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی وتیشی: "ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی هاوپه‌یمانان چه‌ند مۆڵگه و حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان له گوندی (خورسه‌بادی) سنوری میحوه‌ری ناوه‌ران بۆردومانكرد، به گوێره‌ی زانیاری سه‌ره‌تایی ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره تیرۆریسته‌كانی داعش له ئاكامی ئه‌و بۆردومانانه‌دا كوژراون، تێكشكاندنی ئه‌و ئامانجه سه‌ربازییانه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری و فه‌رمانده مه‌یدانیه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی هات".